مەترسییەکانی زۆرخواردنی پەنیر بزانە

پەنیر لەلای هەندێک کەس یەکێکە لە خواردنە خۆشەویستەکان و بەشێوەیەکی فراوان لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت.

ناتالیا پاڤلیۆک، پسپۆڕی خۆراکە ودەڵێت، پەنیر بەهۆی تام و بۆنەکەیەوە خەڵکێکی زۆر بەکاریدەهێنن و دەیخۆن بەبێ گوێدانە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، پەنیر کالۆری و خوێی زۆری تێدایە، زیانەکانی لەوەدایە کە رێژەیەکی زۆر چەوریی تێر و کۆلیستڕۆڵی تێدایە، کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، کاتێک زیادەڕۆیی لە خواردنی دەکرێت.

باس لەوەش دەکات، ئەو بڕەی دەتوانرێت لە رۆژێکدا بخورێت بەبێ زیان گەیاندن بریتییە لە 20 بۆ 30 گرام، پەنیری کەم چەورییش 50 گرام.

ناتالیا پاڤلیۆک، دەڵێت، ئەو کەسانەی هەستیارییان بە پرۆتینی شیری مانگا هەیە نابێت پەنیر بخۆن.

لەگەڵ باسکرنی زیانەکانی زۆرخواردنی پەنیر، ناتالیا پاڤلیۆک، بە ئاماژەدان بە تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی پەنیر دەڵێت، سوودەکانی پەنیر لەوەدایە کە پرۆتین و ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانی دیکەی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە.

دەشڵێت، هەروەها پەنیر رۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕێت لە خۆراکدا ئەگەر بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت.

هەندێک توێژینەوە باس لەوە دەکەن کە خواردنی 30 گرام پەنیری رۆژانە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی تێکڕای تەمەنی مرۆڤ.

 

بابەتی پێشتر

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێشنیازێك ئاراستەی هەرێم دەكرێت

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆریای باشوور: یەکخستنەوەی هەردوو کۆریا ئەرکێکی مێژووییە کە دەبێت جێبەجێبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share