بە واژووی رێبوار تەها، راکان جبوری خانەنشینکرا

رێبوار تەها دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، یەکەم نوسراو کە واژووی کرد، خانەنشینکردنی راکان جبوری جێگری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بوو.

بە گوێرەی نوسراوەکە، بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی خزمەتکردن کە لەدایکبووی ساڵی 1964-ە و بە گوێرەی یاسایی خانەنشینیی عێراق، راکان جبوری، جێگری پارێزگار و پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکوک خانەنشینکرا.

بڕیارەکە، کەمێک پێش ئێستا دەرچووە و بە گوێرەی یاسایی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 بووە و دوای دەرچوونی فەرمانەکە لە پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری…
Total
0
Share