دادگاییکردنی تۆمەتباری دزی سەدە دەستپێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی نور زوهەیر یەکێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دادگای  کەرخ، یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی نور زوهەیر یەکێک لە تۆمەتبارانی تاوانی دزی سەدە بەپێی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی بەڕێوەدەچێت.

تاوانی دزی سەدە لە کۆتایی ساڵی 2022 بووە مانشێتی میدیا عێراقییەکان، کە پێکهاتبوو لە دزینی بڕێکی خەیاڵی لە پارەی باج و بردنی بەشێکی پارەکە بۆ دەرەوەی وڵات.

بەپێی دوایین زانیاریی ئەو پارەیەی لە تاوانەکەدا دزراوە زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە و تەنها بڕێكی کەمی گەڕێندراوەتەوە.

تا ئێستا نزیکەی 30 کەس لەو تاوانەوە تێوەگلاون، بەڵام تەنها چەند کەسێکی کەمیان دەستگیرکراون، کە نور زوهەیر یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکان.

پێشتر نور زوهەیر بە بارمتەی یاسایی تا کاتی دادگاییکردنی ئازادکرابوو، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگا ئامادەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مارمێلکەیە

بابەتی دواتر

دراوی چاپکراوی بەریتانی بە وێنەی شا چارلزەوە بە چەند هێندەی بەهای خۆیان فرۆشران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share