ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی كەمی مەگنسیۆمەوە لە جەستەدا دروستدەبن

زانایانی ئوسترالی ئاشكرایانكرد كە كەمی مەگنسیۆم لە سیستمی خۆراكیدا، نەك تەنها دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی نەخۆشیی شەكرە و پارکینسۆن و زەهایمەر، بەڵكو پیربوونی جەستەش خێرا دەكات.

گۆڤاری “European Journal of Nutrition”یش ئاماژەدەدات، شیكاریی خوێن كە لە 172 خۆبەخش لە ناوەندی تەمەندا وەرگیراوە، دەریدەخات كە كەمی مەگنسیۆم لە جەستەدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆمۆسیستین (ترشی ئەمینی) كە زیان بە جینەكان دەگەیەنێت و ترشی دی ئێن ئەی تێكدەشكێنێت، هاندەریش دەبێت بۆ زیادبوونی ژمارەیەك نەخۆشیی مەترسیدار لەنێویشیاندا شێرپەنجە و نەخۆشیی پارکینسۆن.

مەگنسیۆم توخمێكی بنەڕەتییە لە جەستەدا، ددان بەهێز دەكات و یارمەتیدەرە لە ئاساییكردنی كاری ماسولكەكان و لەنێویشیاندا ماسولكەی دڵ، هەروەك ئاستی شەكر لە خوێندا رێكدەخات.

سەرچاوەی سەرەكیی مەگنسیۆم دانەوێڵەی تەواو، شوكولاتەی تۆخ، چەرەسەكان و سەوزە گەڵادارەكانە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: گەنجێكمان دەستگیركردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک لە دەڤەری راپەڕین گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن بەهۆی خواردنەوەی گیادەرمانییەک بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share