رێبوار تەها: سەرۆک بافڵ پێیوتم دەبێت کار بۆ هەمووان بکەیت

دوای وەرگرتنی مەرسومی کۆماری، پارێزگاری نوێی کەرکوک رایگەیاند، سەرۆک بافڵ پێیوتم دەبێت کار بۆ هەمووان بکەیت.

رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک، رایگەیاند، سەرۆک بافڵ پێیوتم دەبێت کار بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان و کورد بکەم.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، هەرچەندە ئەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام نیەتی راستەقینەمان هەیە کە کەرکوک بکەین بە شارێکی نمونەیی لەسەر ئاستی خزمەتکردن و پێکەوەژیان.

رۆژی 10ی ئابی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکرا، ئەمڕۆش بە رەسمی مەرسومی کۆماریی وەرگرت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چەپلەرەکانە

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ دانیشتوانی کەرکوک دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و…
Total
0
Share