داهێنانێکی نوێ هیوا بۆ ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە بە دەست کێشەی ئەژنۆوە دەناڵێنن

زانایانی زانکۆی نۆرسوێسترینی ئەمریکی، لە نوێترین داهێنانیان هەڵساون بە بەکارهێنانی ماددەیەک بۆ دووبارە درووستکردنەوەی کڕکڕاگەی ئەژنۆ و هیواخوازن لە داهاتوودا وەک جێگرەوەی نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ سوودی لێوەربگیرێت.

زاناکان سوودیان لە ماددەیەکی بایۆلۆجی وەرگرتووە کە دەتوانێت کڕکڕاگەی ئەژنۆ دروستبکاتەوە و کاریگەریی بەرچاوی هەبێت، پێکهاتەکەی تۆڕێکی ئاڵۆزی گەردیلەییە و لەسەر ئاژەڵان تاقیکراوەتەوە و کاریگەرییەکەی لەماوەی شەش مانگدا دەرکەوتووە و کڕکڕاگەکە دروستبووەتەوە و ئاژەڵەکە بێ ئازار جوڵەی ئەنجامداوە.

زاناکان هیواخوازرن لە ماوەی داهاتوودا، ئەم چارەسەرە بۆ کێشەکانی سەوەفان و پێکانەکانی ئەژنۆ بەکاربهێندرێت و جێگرەوەی گۆڕینی ئەژنۆ بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون دەدات

دوای گیانلەدەستدانی دووەم تووشبوو بە خوێنبەربوون لە هەرێم، وەزیری تەندروستی روونكردنەوە دەدات و رێككارەكانیشان ئاشكرادەكات. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share