زۆرێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە كەسێك لە كۆی پێنج كەسی دانیشتووی زەوی بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنێت.
بەپێی وتەی دكتۆر سێرگی ئاگابكین، پسپۆڕی بوارەكە ئازاری پشت بەشێوەیەكی لەناكاو سەرهەڵدەدات و هۆكارەكانیشی زۆر و جۆراوجۆرن، بۆیە بۆ هەر دۆخێك پێویستە شوێنی ئازارەكە و هۆكارەكەی دیاریبكرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پسپۆڕە سێ رێنوێنی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت دیاریدەكات:
1- پشوودان:
ئازار كاردانەوەیەكی خۆكردی جەستەیە، وەك ئەوەیە بە كەسەكە بڵێت “بوەستە”. باشترین بژاردەبۆ ئەم دۆخە راكشانە لەسەر روویەكی رێك و تەخت، تەنها راستەوخۆ راكشان لەسەر زەوی باشترین بێت. راكشان لەسەر پشت و دانانی پشتی یان هەر راگرێك لە ژێر قاچ، یاخود خستنەسەر قەنەفە، پشوو بە جەستە و پشتت دەدات.
2- دانانی سەهۆڵ لەسەر شوێنی ئازارەكە
زۆر كەس هەن كاتێك هەست بە ئازارێكی زۆر لە بەشێكی جەستەدا دەكەن، شتێكی گەرم لەسەر شوێنی ئازارەكە دادەنێن، بەڵام ئەمە هەڵەیە و زۆركات دەبێتەهۆی روودانی هەوكردن. واتە دۆخەكە دژوارتر دەبێت بەهۆی گەرمكردنەكەوە، لەبری ئەوە باشترە پشت بە ساردكردنی شوێنی ئازارەكە ببەسترێت، دانانی خاولییەكی تەڕ لەسەر شوێنی ئازار و دەشكرێت كیسەیەك سەهۆڵ بە خاولییەك بپێچرێت و بخرێتە سەر شوێنی ئازارەكە بۆ ماوەی 10-15 خولەك، چونكە ساردبوون ئازار كەمدەكاتەوە و دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی گرژبوونی ماسولكەكان.
3- راوێژ بە پزیشك
لە دۆخی دژواردا دەكرێت پەنا پۆ پزیشك ببرێت بۆ بەكارهێنانی دەرمانی پێویستی دژ بە هەوكردن و لە هەندێك دۆخیشدا دەرمانی ئازارشكێن.