رۆژی 12ی ئابی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی گەنجان لە جیهاندا دیاریکراوە.
گەنجان، لە هەموو سەردەمەکاندا وەک هێزی نەرم و بڕبڕەی سەرەکیی بەرەوپێشچوونی داهاتوو هەژماردەکرێن چونکە کاریگەریی بەرچاویان دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە.
بەشداریی گەنجان لە کایە گرنگەکانی ژیاندا پێویستییەکی سەرەکییە و هۆکارێکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و وەچەرخان و بەرهەمهێناندا.
ئەم رۆژە لە لەلایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 17ی کانوونی دووەمی ساڵی 1999 پەسەندکرا دوای ئەوەی لەلایەن کۆنفڕانسی جیهانیی وەزیرانی لاوان لە لیسبۆن داواکرا کە رۆژەکە دەستنیشان بکرێت.