کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان، دوای 24 کاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن بڵاودەکرێنەوە، بەمپێیەش، ئەنجامەکان کاتژمێر 6ـی ئێوارەی رۆژێک دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ، بژاردەی نوێ زیادکراوە، بەجۆرێک چاودێران و نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان دەتوانن لە ناو بنکەکانی دەنگدان ئاگاداری ئەنجامی دەنگدان بن، ئەم بژاردەیەش لەپێناو زیاتر شەفافبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت: سه‌رپێچیكردن له‌ سلێمانی كه‌میكردووه‌

به‌پێی ئاماری رۆژانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌رپێچی لەلایەن فرۆشیار و خاوەنكارانەوە كه‌میكردوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت، له‌ كۆی…
Total
0
Share