کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئەبراهەم لینکۆڵن بەپەلە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە

یو ئێس ئێس ئەبراهەم لینکۆڵن، جوڵەی پێکراوە و فەرمانەکە لەلایەن لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکییەوە دەرچووە و داوای کردووە کەشتییەکە بەخێرایی بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پنتاگۆن هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، لە سەروبەندی زیاتر بەرەوپێشچوونی گرژییەکانی ناوچەکە، لە دۆخێکدا، ئێران و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان تا ئاستێکی مەترسیدار پەرەی سەندووە، لەلایەکی دیکەوە جەنگی غەززە بەردەوامی هەیە.

پات رایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەکردووە، لوید ئۆستن  فەرمانی کردووە، ئەبراهەم لینکۆڵن بەرەو ناوچەکە بجوڵێت، ئەو کەشتییەش کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرە و فڕۆکەجەنگییەکانی جۆری ئێف 35ی لەسەرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە لوید ئۆستن لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدا و پێی راگەیاند، ژێرئاوگەڕی موشەکهەڵگری یو ئێس ئێش جۆرجیای ناردووەتە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share