پۆلیسی چیک: گەنجێکی 16 ساڵ دوو ژن دەکوژێت

پۆلیسی چیک رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی 16 ساڵ دوو ژنى کوشت.

پۆلیسی چیک رایگەیاند، رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە فرۆشگاکانی شاری هرادێک کرالۆڤ بووە و گەنجەکە بە چەقۆ ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.

ئاماژەى بەوەشدا، تۆمەتبار هەوڵیداوە لە دەست پۆلیس هەڵبێت، بەڵام دوای کەمێک دوورکەوتنەوەی لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە.

دەربارەى رووداوەکە پێتر فیالا، سەرۆک وەزیرانی چیک رایگەیاند، “ئەم رووداوە کارێکی ترسناک و قبوڵنەکراوە، بە هەموو جۆرێک ئیدانەی دەکەین”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی رووداوەکە لە ئێستادا بە نەزاندراوی ماوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share