كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یاسایی بوو؟

شارەزایەكی سیاسی روونكردنەوە لەسەر كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەدات و دەڵێت، هیچ گرفتێكی نییە.

هیوا سەید سەلیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پۆستێكدا چەند پرسێکی یاسایی سەبارەت بە کۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خستەڕوو و دەڵێت، نیسابی یاسایی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە 50+1 واتە زۆرینەی سادە.

ئاماژەشدەدات، “کۆبوونەوەی پێشوو بە کراوەیی هەڵگیرابوو، بۆیە ئاساییە راکان جبوری وەک سەرۆکی تەمەن لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەنەبێت”.

دەربارەی شوێنی كۆبوونەوەكەش كە لە دەرەوەی بینای ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، هیوا سەید سەلیم، كە لە هەمان كاتدا نووسەر و چاودێری سیاسییە، باسی لەوەكرد، “ئەویشیان ئاساییە، چونکە ئەو جۆرە کۆبوونەوەیە پێشینەی هەیە، هەفتەی رابردووش ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە بەغداد پارێزگاری هەڵبژارد”.

ئەو چاودێرە وێرای پیرۆزبایی لە پارێزگاری كوردی كەركوك دووپاتیشیكردەوە، کۆبوونەوەکە هیچ گرفتێكی یاسایی نابێت.

شەوی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بەغداد كۆبووەوە و تیایدا رێبوار تەها، ئەندامی فراکسیۆنی “كەركوك هێز و ئیرادەمانە”ی بە پارێزگار و محەمەد حافز، بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژارد.

بابەتی پێشتر

ناوی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: 75%ی خۆراکە بەناوبانگەکان تەندروست نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share