ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیەوێت چاو بە یاسای تەمەنی خانەنشینبووندا بخشێنێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەوڵدایە بۆ گێڕانەوەی تەمەنی خانەنشینبوون بۆ یاسا کۆنەکەی عێراق کە تەمەنی 63 ساڵی بوو، نەوەک هاوشێوەی ئێستا کە تەمەنی 60 ساڵییە، ئەوەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی وتووە، “گەڕاندنەوە بۆ یاسا کۆنەکە چەندین سوودی هەیە لەوانەش، دەبێتە هۆی دابینکردنی دوو ساڵی زیادە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنیان تێدابکرێت”، ئەمە جگە لەوەی بڕیارێکی جیهانییە  و لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە بەمەبەستی سوودمەندبوون لە شارەزایی فەرمانبەران.

جەمال کۆچەر ئەوەشی باس کردووە، هەموارکردنی پێشووی یاسای خانەنشینی کە تەمەنی بە 60 ساڵ دیاریکردبوو، ئامانج لێی رەخساندنی 300 هەزار هەلی کاری نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ نەبوونی دامەزراندنی نوێ لە بودجەی ساڵانی ئێستا و داهاتوو، تەمەنی خانەنشینی دەمێنێتەوە رەنگە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی فەرمانبەران و ئەم دۆخە پرسیار دەوروژێنێت لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بەتاڵانەی کە بەهۆی خانەنشینکردنی فەرمانبەران بەبێ دانانی جێگرەوەیان، دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لەوانەی ئەگەری خانەنشینبوونیان دەبێت بەهۆی ئەم یاسایەوە، ئەزموونێکی زۆریان هەیە کە ناتوانرێت بە ئاسانی دروستبکرێنەوە.

جەختیشیکردەوە، مووچەی خانەنشینان لە بودجەدا هاتووە، هەربۆیە هێشتنەوەی فەرمانبەران لە شوێنی کار بۆ ماوەیەکی زیاتر هیچ بارگرانییەکی زیادە لەسەر بودجە دروست ناکات.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە مەترسیی کوشندەی شەكرە دەستکردە بەناوبانگەكە دەدرێت

بابەتی دواتر

گەرمی لە پێنج پارێزگا نزیكدەبێتەوە لە 50 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share