عێراق زۆرترین رۆژی پشووی هەیە لە جیهاندا و پەرلەمان داوای رێکخستنی دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پشووە فەرمییەکان لە عێراق ژمارەیەکی پێوانەییان هەیە لە جیهاندا، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکەن یاسایەک بۆ رێکخستنەوەی پشووەکان لە پەرلەمانەوە دەربکرێت.

لە عێراق بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکان لە ساڵێکدا 110 رۆژ پشووی فەرمییە، ئەمە بەدەر لە رۆژانی هەینی و شەممە، کە بە هەژمارکردنی ئەو دوو رۆژە پشووەی هەفتانە ژمارەی پشووەکانی ساڵێک لە عێراقدا دەگاتە 214 رۆژ و ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە ئاستی سەرجەم وڵاتانی جیهاندا.

مشتومڕی پەرلەمان سەبارەت بە رێکخستنی پشووی فەرمی لە ساڵی 2015ـەوە بەردەوامە بەهۆی ناکۆکی لەسەر جەژنەکان، چونکە بەشێکی زۆریان کێشەی تائیفییان هەیە.

مشتومڕ لەبارەی پشووەکانەوە جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە دوای ئەوەی حکومەتی عێراق رۆژی چوارشەممەی وەک پشووی فەرمی دانا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە.

کۆی گشتی پشووەکان لە عێراق 21 رۆژە کە بەرزترین رێژەیە لە جیهاندا، لە وڵاتێکدا کە لەرووی بەرهەمهێنانەوە بە کەمترین ڕێژەی بەرهەمهێنان دادەنرێت.

لە کاتێکدا ژمارەی پشووە فەرمییەکانی پێش ساڵی 2003 تەنها 16 رۆژ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
زیاتر ببینە

گەنجینەی ئەمریکا: بەغداد و واشنتۆن جەخت لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و عێراق هەردوولا جەختیان لە پەبەندبوونیان بە رێوشوێنەکانی رێگریکردن…
Total
0
Share