پاسپۆرتی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە بەڵگەنامەی (صورة قید)ی ئەلیکترۆنی ناکرێت”.

دەشڵێت، ”بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بەو جۆرە بەڵگەنامەیە راگیراوە و جارێکی دیکە ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە تەنها بە کارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share