د. مەجید حەمەدەمین: شەممە دەستپێدەکەین

لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکێتی و سەرۆکەکەی سڵ لە هیچ هێزێک ناکەنەوە و دەشڵێت، “شەممە دەستپێدەکەین”.

د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی و سەرۆکەکەی، نە سڵ لە هیچ هێزێک دەکەنەوە، نە لە هیچ هاوکێشەیەکی دیموکراسی دەترسن، شەمە دەستپێدەکەین. ئەو وەڵامە خێرایەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی شاسوار عەبدولواحید، تەنیا هەنگاوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو پەیامێکی راشکاو بوو بۆ هەمووان کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی، لە هەمووان جددیترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەرۆک بافڵ دەڵێت، شەممە دێمە لات، ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێتی هیچ کاتێک و هیچ دەرفەتێک بەفیڕۆنادات کاتێک بابەتەکە پەیوەندیی بە بەرژەوەندیی خەڵک و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسییەوە هەبێت. ئەم وەڵامە خێرایە، نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایینە و بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان، ئامادەی هەموو جۆرە دیالۆگ و دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ سەلمێنرا کە یەکێتی، هێزی (کردار)ـە نەک (دروشم). ئێمە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گۆڕینی واقیعی تاڵی حوکمڕانی، هەموو دەرگاکان دەکوتین و هەموو بەربەستەکان دەشکێنین. ئەم جددییەتە لە بڕیاردان، کلیلی ئەو متمانە گەورەیەیە کە خەڵک بە یەکێتییان هەیە، چونکە دەزانن کاتێک یەکێتی بەڵێن دەدات، بە خێرایی و بە جددییەت دەیکاتە کردار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی غازی LPG بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە غازی شلی LPG بەکاردەهێنن ناویان تۆماربکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share