خوێندنی باڵای هەرێم مەرج و پێوەرەکانی گواستنەوەی خوێندنی خوێندکارانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم مەرج و پێوەرەکانی گواستنەوەی خوێندنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”گواستنەوە تەنها دوای قۆناغی یەکەم دەبێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لەو بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، ”گواستنەوە تەنها دوای قۆناغی یەکەم دەبێت و مەرجە خوێندکار لارینەبوونی هەردوو زانکۆ یاخود پەیمانگا بەدەستبهێنێت بۆ گواستنەوەی خوێندنەکەی و لە کۆتایی پڕۆسەکەشدا پێویستە وەزارەت پەسەندی بکات، هاوکات گواستنەوە لە 7ی ئاب دەستپێدەکات و لە 12ی ئەیلولی 2024 کۆتایی دێت”.

بەپێی رێنماییەکە، ”گواستنەوە و میوانداریکردن لە زانکۆ تایبەتەکان بۆ حکومییەکان رێگەپێدراو نییە، بەڵام گواستنەوە بە پێچەوانەوە لە هەمان بەش و پسپۆڕی بە مەرجی بەدەستهێنانی لارینەبوون رێگەپێدراوە، هاوکات گواستنەوە لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان رێگەپێدراو نییە”.

سەبارەت بە گواستنەوەی خوێندن بۆ دەرەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، ”بۆ هەموو بڕگەکانی گواستنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستە رەچاوی (المقاصە و التحمیل) بکرێت کە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەکرێت”.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی مەرج و پێوەرەکان کلیک لێرە بکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو شەقامانە بڵاودەکاتەوە کە بەربەستکراون

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران…
Total
0
Share