ئەدهەم بارزانی دەربارەی دۆخی هەرێم هۆشداریدەدات و رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە بەشێكی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت مەترسییەكی یەكجار گەورەیە.
ئەدهەم بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “ئەوەی ئێستا لە بەشێكی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت، جێگای ھەڵوێستە لەسەركردن و مەترسییەكی یەکجار گەورەیە”.
روونیشیدەكاتەوە، مەترسییەكە لە بواری “تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، داگیركاریی دەرەوە و ھێنانی ھێزی نامۆ و تاریكی، بۆ ناو جوگرافیای وڵاتمان”دایە.
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ئەدهەم بارزانی دەڵێت، لە خەو ھەستن وشیاربن، وشیاربن، خودا وڵات و سەروماڵی ئەم میللەتە بپارێزێت.