پەرلەمانتارێكی كورد داوایه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کرد و دەڵێت، دوای ئەوە بووە كە جیاوازیی کراوە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و کورد بێبەشکراوە.
دیلان غه‌فور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگەیاند، “دوای ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت ناهاوسه‌نگی هه‌یه له وه‌رگرتنی خوێندكاران له په‌یمانگای باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایش و ئیداریی و، جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوک ده‌كرێت و كورد بێبه‌ش ده‌كرێت، به نووسراوێك داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكرێت له خولی 30 هه‌مینی په‌یمانگاكه”.
سایتی رەسمیی یەكێتی لە زاری دیلان غەفور ئەوەشی خستەڕوو، محەمەد شیاع سودانی داواکارییەکەی به هه‌ند وه‌رگرت و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد، كه پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت له دامه‌زراندن و جیاوازیی نه‌كرێت و هیچ پێكهاته‌یه‌ك په‌راوێزنه‌خرێت.