قوباد تاڵەبانی: ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن بەڵکو هێزی ڕەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن، بەڵکوو هێزی رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە ڕێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەر یەکە لە عەمید خالید محەمەد قادر، وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان و عەقید هەوار مەجید قادر، وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەکاربوون.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێوڕەسمەکەدا، پیرۆزباییمان لە هەردوو بەڕێوەبەری نوێ کرد و جەختمان کردەوە لە پێویستیی بردنەسەری ئاستی ڕۆشنبیری هێزەکانی ئاسایش. لەمەودوا دەزگای ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنە پەیوندیدارەکانی دیکە، بە پلان و بەرنامەی نوێوە کاردەکات بۆ باشترکردنی مامەڵەی هێزەکان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، چونکە ئاسایشی وڵاتەکەمان ئەو کاتە بەهێزتر دەبێت کە هەموو خەڵک خۆیان بە هاوکار و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بزانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی  گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی…
Total
0
Share