خولی راهێنانی راهێنەران وەک ئامادەسازییەک بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سلێمانی دەستی پێکرد

پێگەی رەسمیی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دەستپێكی خولی راهێنانی راهێنەران بۆ ئامادەكردنی حەوت هەزار و 769 توێژەر لەسەر ئاستی عێراق وەک ئامادەسازییەک بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد كە لە نزیكەی 188 هۆڵ ئامادەكاریەكان دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 498 كەس راهێنان دەكەن بۆ ئامادەكردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان كە لە قۆناغی دوو بە سێ قۆناغ دەڕوات.

لە قۆناغی یەكەمدا لە مانگی نۆدا دەستپێدەكات ژمارە لێدانی گەمارۆسازی و ژمارە لێدانی بیناكانە كە دوو مانگ دەخایەنێت، دواتر پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی خێزانە و دواتر كۆتا قۆناغی پرۆسەی ژماردنی تاك واتە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقە كە بڕیارە لە مانگی 11 ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی…
Total
0
Share