د. ئەحمەد كەركوكی: بەبێ یەكێتی لە كەركوك هیچ بڕیارێكی سیاسی تێناپەڕێندرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، یەكێتی دەنگی یەكەمی شارەكەی بەدەستهێناوە و هیچ بڕیارێكی سیاسی بەبێ یەكێتی لە كەركوك سەركەوتوو نابێت و تێناپەڕێندرێت.

د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك لە نێوان لایەنەكاندا نییە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە، بەڵام هیچ لایەنێك ناتوانێت بەبێ یەكێتی هیچ پرسێكی سیاسی لە شارەكە یەكلابكاتەوە”.

وتیشی، “تاوەكو 11ی ئەم مانگە كات ماوە لەبەردەم لایەنەكان بۆ ئەوەی حكومەتی خۆجێی كەركوك پێكبهێنرێت و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە بەردەوامە و هەفتەی رابردوو لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەمان دواخست، ئەگەر نا فراكسیۆنی یەكێتی و بابیلۆن و چەند ئەندامێكی دیكە ئامادەی كۆبوونەوە بوون و دەتوانرا كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: وەڵامی ئەم جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی و لە ڕێگای كارتێكەوە دابەشدەكرێت و…
Total
0
Share