وەزارەتی دارایی: ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاربوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمال رەوف لە شوێنی ساماڵ عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و جەوهەر مەحمود لەشوێنی عەبدولقادر عەبدوڵا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم دەستبەکاربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share