لە سێ هێرشی چەکدارانی داعشدا لە هەرێم تورکیا تەنها لەسەر یەک هێرشیان قسەیکرد

لە 28ی مانگی ڕابردووەوە چەکدارانی داعش سێ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تەنها لەسەر هێرشەکەی نزیک هەولێر بەیاننامەی دەرکرد.

پێشتر لە دوو هێرشی چەکدارانی داعشدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و ناوچە جێناکۆکەکان حەوت پێشمەرگە شەهیدبوون، دواتر لە هێرشێکی چەکداراندا بۆسەر گوندێکی نزیک مەخمور و شەهیدبوونی نزیکەی 10 پێشمەرگە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی هێرشەکەی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، ” تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و خەڵکی عێراق و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە شەڕکردن دژی داعش، ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە وەحشیانە دەکەین کە داعش بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرتووە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و هەروەها بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە دەکەین، هیوای چاکبوونەوەیەکی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

لەدوای کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە عێراق، لە ناوچە جێناکۆکەکان چەکداران بەردەوام هێرشیان بۆسەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە و لەماوەی هەفتەیەکدا سێ هێرشیان بۆسەر پێشمەرگە ئەنجامدا کە دوو لەو هێرشانە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان سێ خاڵی لە سالێرنیتانا داماڵی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنەی چاڤی بەرامبەر بیتیس دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە”‏
تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

نزیکەی دوو مانگە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچووە، بەڵام  تائێستا زانکۆکانی…
Total
0
Share