ئومێد خۆشناو: 134 پاڵاوتگەی نایاسایی دادەخرێت

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگە نایاساییەکان نەنێرێت و دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە هەر گرێبەستێک هەبێت کاری پێناکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی شاری هەولێر لە پیسبوونی زیاتر لە ئەمڕۆوە 134 پاڵاوتگەی نایاسایی دادەخرێن، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەین چیدی نەوتی خاویان پێنەدات، چونکە هەر گرێبەستێکیشیان هەبێت لە ئەمڕۆوە کاری پێناکرێت.

وتیشی، ئەو مۆلیدانەی کە بێدەنگ نین، یەک هەفتەیان لەبەردەمدایە کە مۆلیدەکانیان بگۆڕن بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر و مۆلیدەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، هەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵ بکات و ژینگە پیس بکات دەستیبەسەردا دەگیرێت و بەڵێننامە بە خاوەنەکەی پڕدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: پێویستە سوود لە هەڵەکانی رابردوومان وەربگرین

بابەتی دواتر

باوکی ئەو منداڵەی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ…
Total
0
Share