رێبوار تەها: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و فراكسیۆنی بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی پارێزگای كەركوك و پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

وتیشی، “هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و پێویستی خزمەتكردنی هاوڵاتییان و ئاوەدانكردنەوەی شاری كەركوك بەبێ جیاوازی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share