دوا هەڵوێستی سودانی لەبارەی حكومەتی خۆجێی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە

د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ وەكو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و فراكسیۆنی بابلیۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووینەوە و لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سودانی باسی لە گرنگيی هەوڵەكانی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دروستكردنی حكومەتێكی خۆجێی فرەنەتەوە و لەچوارچێوەی سیاسەتی چەپكەگوڵەكەی سەرۆك مام جەلال كرد.

دەشڵێت، “سودانی ئاماژەیدا بە گرنگیی دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و باسیشی لە شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان و گرنگی هەوڵی لایەنە سیاسیيەكان لە بەغداد كردووە كە كەركوك تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستە رەچاوی ئەو تایبەتمەندییە بكەین”.

لە كۆبوونەوەكە سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، “كەركوك زۆرترین رێژەی بەشداریی هەڵبژاردنی تێدابووە لە عێراقدا ئەمەش مانای هیوا و ئومێدی كەركوكییەكانە بە نوێنەرەكانیان و خەمی ئێمەشە پێكهێنانی حكومەتێكی خۆجێیە بە بەشدرایی سەرجەم پێكهاتەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی شارەكە و دڵنیام هەموولایەك سوود لە هەڵەكانی ڕابردوو وەردەگرین”.

لە كۆبوونەوەكەدا سودانی رایگەیاندووە، “چاوەڕوانين بەزووترین كات و بەر لە تەواوبوونی ئەو وادە یاساییەی بۆ ئەندامان دانراوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەكانیان یەكلاییبكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆ: دەسەڵاتی دادوەری وەک پێویست گرنگی نەداوە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت بەوەی وەک پێویست گرنگییان بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی…
Total
0
Share