نیویۆرك تایمز: خامنەیی فەرمانیكردووە راستەوخۆ ھێرشبكرێتە سەر ئیسرائیل

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە زاری سێ بەرپرسی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە كە خامنەیی فەرمانی كردووە راستەوخۆ هێرشبكرێتە سەر ئیسرائیل.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە ئەو فەرمانە وەك ئاماژەیەكە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس كە لە تاران بووە.

هاوكات بەپێی سەرچاوەكە سێ بەرپرسی ئێران لە فەرمانەكە ئاگاداركراونەتەوە كە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی دەركردووە بۆ ئەوەی ئێران راستەوخۆ هێرشبكاتە سەر ئیسرائیل،كە دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە نێو سێ بەرپرسەكەدان و داوایان كردووە ناویان بڵاونەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share