وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ خامنەیی: ئەگەر بەردەوامبیت لە هێرش هەموو تاران دەسووتێنین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، ئەگەر لە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامبن، هەموو تاران دەسووتێنن.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای مۆساد و چەند کەسایەتییەکی باڵای سەربازیی وڵاتەکە، رایگەیاند، “دیکتاتۆرەکەی ئێران [خامنەیی] خەڵکی وڵاتەکەی بە بارمتە گرتووە”.

وتیشی، خامنەیی وادەکات خۆیان، بەتایبەتی دانیشتووانی تاران، باجی قورسی هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنیی ئیسرائیل بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد، 10 کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەنیازی تەقینەوە و هێرش بوون…
Total
0
Share