لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، “لە رووداوەكەدا شۆفێری هەردوو تانکەرەکە برینداربوون”.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرگریی شارستانیی زاخۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، كاتژمێر 9:10 خولەكی ئەمشەو ئاگاداركراینەوە كە دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای ئیبراهیم خەلیل سووتاون.
ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی سووتانی تانكەرەكانەوە دووؤەكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.