وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: لە 6 مانگی رابردوودا 80399 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پوختەی ئاماری كار و چالاكیی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ماوەی شەش مانگی رابردوو بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “لە 6 مانگی رابردوودا 80399 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە”.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی پێشانگا و خزمەتگوزارییە بازرگانییەكان، بەرپرسیارە لەپێدانی مۆڵەتی هاوردە و هەناردەكردن لە هەرێمی كوردستان كە لەڕێگای دەروازە سنوورییەكانی، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان، باشماخ و هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە ئاڵوگۆڕكراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو 80399 ئۆتۆمبێل بووە لەڕێگای پێدانی 457 مۆڵەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا زیادەی بودجەی قەتەر نزیکەی 712 ملیۆن دۆلارە

بابەتی دواتر

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share