بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ دۆخی باخچەکان باش نەبووە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ دۆخی باخچە و پارکەکان زۆر باشە و هیچ کێشەیەکیان نییە، هیچ ساڵێكیش وەك ئەمساڵ نەبووە.

کامەران حەمەساڵح، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە هەموو ساڵەکانی دیکە دۆخی درەخت، چیمەن و پارکەکان زۆر باشە و “هیچ ساڵێک بەو شێوەیە نەبووە”.

وتیشی، “هەرچەندە ئێستا زووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و وەرینی گەڵای درەختەکان، دەستەکەین بە هەڵپاچین و پاککردنەوەی پارک و باخچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان”.

سەبارەت بە گرفتی دابینكردنی مووچەی شۆفێری تانكەرەكانیش كامەران حەمەساڵح ئەوەی وت، “لەگەڵ ئەوەی پارەی شۆفێرانی ئەو تەنکەرانەی ئاو بۆ باخچەکانی سلێمانی دەگوازنەوە دابەشنەکراوە، بەڵام ئەوان لە کارکردنی خۆیان بەردەوامن”.

ڕوونیشیكردەوە، دابینکردنی ئاوی باخچەکان، لە ڕێگەی کۆمپانیاوەیە، کە لیژنەیەک لە شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، هەندێک ڕێککاری تایبەتی ژمێریاری هەیە دوای تەواوکردنیان، پارەکانیان بۆ خەرجدەکرێت.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی ڕێختەر تایوانی هەژاند

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە: لە هەر قوتابخانەیەکی کۆندا ڕووداو ڕووبدات پەروەردەکان لێی بەرپرسیارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share