ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئەڤۆکادۆیە

بەهۆی ئەو سوودە تەندروستییانەی هەیەتی لەگەڵ ئەو خواستەی لەسەر ئاستی جیهانی لەسەری دروستبووە کۆمپانیای مۆدێل میڵس_ی ئەمریکی رۆژی 31ی تەمموزی بە رۆژی جیهانی ئەڤۆکادۆ دیاریکردووە.

مەکسیک نیشتمانی راستەقینەی درەختی ئەڤۆکادۆیە، سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوەدەکەن پێش هەشت هەزار ساڵ بەر لە زایین ئەم درەختە لە مەکسیک هەبووە و هاوڵاتییەکانی بەکاریانهێناوە.

لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە هەزار جۆر ئەڤۆکادۆ هەیە و رۆژ بە رۆژ خواست لەسەری زۆرتر دەبێت و بەرهەمهێنانی زیاتر دەکات.

ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە، ئۆمیگا 3 و ڤیتامینەکانی وەک (سی، کەی، ئی)، ترشی ئۆلیک، بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە.

بەهۆی پێکهاتە دەوڵەمەندەکەیەوە، پێست نەرم و شێداردەکاتەوە، رێگری لە پیربوون دەکات، شەکرەی خوێن رێکدەخات و لە دژی زەهایمەر دەوەستێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەڵگیرسانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی حەتمی نییە

بابەتی دواتر

شارەوانیی کەلار دوو باخچەی بە چیمەن سەوزکرد و چەند درەختێکی لە بلواری شەقامی شۆڕش چاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share