توێژینەوەیەک: میهرەبانی بەسوودە بۆ تەندروستیی مرۆڤ

توێژینەوەیەک دەریخستووە، میهرەبانیی مرۆڤ تەنها کاریگەری لەسەر کەسی بەرامبەر دانانێت، بەڵکو دەکرێت کاریگەریی ئەرێنیی هەبێت لەسەر تەندوستیی مێشک لای سەرجەم ئەندامانی خێزان.

بەپێی “medicalxpress”، تیمێک لە توێژەر و پزیشکانی سەنتەری “تەندروستیی مێشک” لە زانکۆی تێکساس لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕۆڵی میهرەبانی و هاوسۆزیکردووە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، کە داخۆ چ کاریگەرییەکی ئەرێنیی دەبێت لەسەر هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییەکان بەر لە دەستپێکردنەوەی قوتابخانە و بارودۆخی دایک و باوکان لە میانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.

لێکۆڵینەوەکە لەڕێی پرۆگرامێکی ڕاهێنانەوە بووە بە ناوی “Kind Minds with Moozie” و لە ڕێبازێکی پەروەردەییەوە وەرگیراوە دامەزرێنراو لەلایەن تێد درێد-ەوە.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا 38 خێزان و منداڵەکانیان، کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 5 ساڵان بووە، بە نمونە وەرگیراون و باسی چەند ڕاهێنانێکیان بۆ کراوە کە لەڕێیەوە دایک و باوکان دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانیاندا ئەنجامیانبدەن، تاکو فێری میهرەبانییان بکەن.

ڕاپۆرتەکانی تیمەکە سەبارەت بە منداڵەکان دەریانخستووە، منداڵان پاش ئەم پرۆگرامە میهرەبانترن، هەروەها ئەنجامەکان دەریدەخەن میهرەبانی کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر ژیری و تەندروستیی گشتیی مێشک.

جوولی فراتانتۆنی پزیشک و بەڕێوەبەری پرۆژەی تەندروستیی مێشک ڕایگەیاندووە، “دایک و باوک دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە چەند ڕێگایەکی ئاسان فێرببن بۆ میهرەبانبوون، تاکو ژینگەیەکی تەندروست بۆ مێشکی منداڵەکانیان فەراهەم بکەن”.

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە، “لە کاتی شڵەژان و سەختیدا، بەسەربردنی هەندێک کات و میهرەبانبوون لەگەڵ خۆتدا دەکرێت نەرمی و هەڵسوکەوتت لەگەڵ منداڵەکەشتدا باشتربکات. گرنگیی میهرەبانی بە کەم مەزانە، چونکە لە کۆتاییدا دەکرێت تەندروستیی مێشک دیاریبکات”.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێكی ئەمریكی: داعش بە لاوازترین دۆخیدا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد كە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share