بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر داخرا

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە شاری هەولێر داخرا و کارمەندەکانی چوونەوە ماڵەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بنکەی تەندروستیی هاوکاری بەهۆی نەبوونی کارەباوە زیاتر لە مانگێکە داخراوە و کارمەندەکانیشی نەهاتوونەتەوە بۆ دەوام.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی داخستنی بنکەکەوە کێشە بۆ ئەو خێزانانە دروستبووە کە منداڵەکانیان لەم بنکەیە کوتانی مانگانەیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشـ.ـتنی هاوڵاتییەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، تۆمەتـ.ـباری سەرەکی رووداوەکـ.ـە دەسـ.ـتگیرکرا. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share