وەزیری كۆچ: 463 ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

وەزیری كۆچ گەڕانەوەی 463 ئاوارە بەشێوەی خۆویستانە بۆ ناوچەكانیان لە شەنگال رادەگەیەنێت.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 463 ئاوارە لە كامپی شاریاوە لە پارێزگای دهۆك بەشێوەی خۆویستانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا.

وتیشی، “خێزانە گەڕاوەكان چەكی مینحەی گەڕانەوە و هاوكاری دەیانگرێتەوە، بەپێی رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبووان و داخستنی كامپەكان”.

ئیڤان فایەق روونیشیكردەوە، پرۆسەی گواستنەوەی خێزانەكان و كەلوپەلەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی (IOM) و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگاكانی دهۆك و نەینەوا ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
Total
0
Share