کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لە گەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە”.
باس لەوەشدەکات، “سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆرێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە”.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی