رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و ژاپۆن ئەمڕۆ دامەزراندنی فەرماندەییەکی نوێی سەربازیی ئەمریکی لە تۆکیۆ رادەگەیەنن.
لە بابەتێکدا کە لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوکراوەتەوە هاتووە، ”فەرماندەیی نوێ هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەگەڵ هێزەکانی ژاپۆن و پلانی مانۆڕی هاوبەش و بەشداریکردن لە بەرگریکردن لەو وڵاتە لە ئەگەری روودانی شەڕدا دەکات”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ”دەستپێشخەرییەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی ئەمڕۆ رادەگەیەنرێت کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا و ژاپۆن لەخۆدەگرێت، هاوکات ئەم هەنگاوە رێگە بە ئەمریکا دەدات هێزەکانی لە ژاپۆن لەژێر چاودێریی فەرماندەیی هیندستانی زەریای هێمن بکشێنێتەوە، کە بارەگاکەیان لە دوورگەکانی هاوایە و زیاتر لە 5.6 هەزار کیلۆمەتر لە ژاپۆنەوە دوورە”.
پێشتریش لە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگریی ژاپۆندا ئەوە خرابووەڕوو، فەرماندەییەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ساڵی 2024 تاوەکو 2025 لە ژاپۆن دادەمەزرێندرێت.