كۆمسیۆن لە مانگی ئابدا ژمارە بە حزب و كاندیدەكان دەدات

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامبدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند، “لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا كۆمسیۆن جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و لیست و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامدەدات و بۆ ئەمەش لیژنەیەكی هونەری بەسەرپەرشتی سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆن پێكهێنراوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی وردبینییە بۆ ئەو كاندیدانەی دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكەن و هەر كاندیدێك مەرجەكانی كۆمسیۆنی تێدانەبێت دووردەخرێتەوە لە پڕۆسەكە و تاوەكو ئەو پڕۆسەیەش تەواونەبێت نازانین ژمارەی تەواوەتی كاندیدەكان چەندە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share