ماڵی خەزووری داوەتكردووە بۆ ئەوەی ماڵەكەیان چۆڵببێت و دزی لێكردوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، باندێكی دزیكردنی دەستگیركرد كە چەندین “تاوانی دزیكردن”ـیان ئەنجامداوە، لەوانە بڕینی سندوقی بەخشینی پارە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، سێ تۆمەتبارەكە خەڵكی كۆیەن و چەندین “تاوانی دزیكردن”ـیان لە سنووری كۆیە، رانیە، حاجیاوا، سەروچاوە، چوارقوڕنە، خەلەكان و چەند شوێنێكی دیكە ئەنجامداوە.

ئاشكرایكرد، یەكێك لە دزیكردنەكان لە ماڵی خەزووری یەكێك لە دەستگیركراوەكان بووە و ئاشكرایكرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان ماڵی خەزووری بانگێشتی ماڵی خۆی كردووە بۆ ئەوەی ماڵی خەزووری چۆڵببێت، دواتر لەگەڵ تۆمەتبارەكانی دیكەدا دزییان لە ماڵی خەزووری كردووە و بڕێكی زۆری پارەیان دزیوە.

وتیشی، تۆمەتبارەكان دزییان لە سندوقی كۆمەك و بەخشین و دامەزراوەی حكومی و چەندین شوێنی تر كردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە ‏شارەزوور بەخاكسپێردرا.‏ کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە،…
Total
0
Share