چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغداد مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت، هیچ كێشەیەك نەماوە.

كامیل قەزاز، بریكاری وزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوو ساڵ لەمەوبەر نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كرد کە 2630 پۆلیسی كارەبا هەیە میلاكی وەزارەتی ناوخۆن و مووچە لە وەزارەتی كارەبا وەردەگرن و ئەركیان لە وەزارەتی كارەبایە، بەڵام لە بەغداد ئەو میكانیزمە پەیڕەونەكراوە و لە ئێستادا ئەو کێشەیە چارەسەركراوە.

وتیشی، “دوو هەفتەیە لەمەوبەر هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق سەردانیان كردووین و سێ رۆژ لە وەزارەت ماونەتەوە و هەموو ئەو تێبینییانەی هەبوون چارەسەركراون و بەپێی ئەو راپۆرتەی هەبووە هیچ گرفتێك لە وەزارەتدا نییە و چاوەڕواندەكرێت مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغداد مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانی مێرووکوژ دەدرێت

بابەتی دواتر

لەرووی پیسبوونی ژینگەوە عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share