وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک سوودمەند بێت لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا کە دوا وادە 31ی ئەم مانگەیە، هۆبەی فرۆشیاری وزەی یەک لە بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /1 لە رۆژی شەمە سەرەڕای ئەوەی کە پشووە کراوە دەبێت.

باس لە ئەوەش دەکات، رۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تاوەکو کاتژمێر 4:30ی خولەکی ئێوارە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
Total
0
Share