خانەنشینان لەبارەی فۆڕمی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرژەوەندی و كارئاسانی زیاتر بۆ خانەنشینان بڕیاردرا پێدانی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لەڕێگای ئەو بانكانەوە بێت كە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، “لەپێناو بەرژەوەندی و كارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا پێدانی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لەڕێگای ئەو بانكانەوە بێت كە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەكرێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 29ی تەمموز فۆڕمەكان لە بانكەكان دابەشدەكرێت و تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەكان وەربگرن كە لە ژیاندا ماون.

دەشڵێت، “ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕدەكەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێك سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی و پێویستە فەرمانبەری خانەنشینكراو فۆڕمەكان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچكەكان بگەڕێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: ئەمساڵ کتێبەکانی خوێندن بە کوالێتییەکی زۆر بەرز چاپدەکرێن

بابەتی دواتر

لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share