بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز دوو منداڵ سووتان

بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز لە شاری دهۆک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر لە سەربانی ماڵێک دوو منداڵ دەستکاری تانکییەکی گازیان کردووە و بەهۆیەوە تانکییەکە تەقیوەتەوە و ئاگر لە شوێنەکە کەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی رووداوەکەوە هەردوو منداڵە سووتاون، یەکەمیان رێژەی سووتاویەکەی %25 ە ئەوی دیکەشتان 90% و برینەکەی سەختە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: تێگەیشتنی تەواومان بۆ بارودۆخی ناهەمواری هاوڵاتییان هەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێزانینیان بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی مووچەخۆران هەیە و تێگەیشتنی تەواویان بۆ بارودۆخی ناهەمواری…
Total
0
Share