ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 49 حاڵەتی خنکان لە هەرێم تۆمارکراون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 49 حاڵەتی خنکان لە هەرێم تۆمارکراون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 49 حاڵەتی خنکان لەسەرتاسەری هەرێم تۆمارکراون.

باسی لەوەش کرد، لەو ژمارەیە 9 حاڵەت لە هەولێر، 9 حاڵەت لە سلێمانی، 6 حاڵەت لە دهۆک و حاڵەتەکانی دیکەش لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەڕین، سۆران، لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی هەرێم تۆمارکراون.

دەستەی پارستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، رێژەی خنکانی گەنجان لە ئاودا نۆ ئەوەندەی خنکانی کەسانی بەتەمەنە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 25ی تەمموز بە رۆژی جیهانیی خۆپاراستن لە خنکان دیاریکراوە.

ساڵانە نزیكەی 236 هەزار كەس لە جیهاندا دەخنكێن، رووداوەكان زۆرتر لەنێوان منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵاندا روودەدەن.

 

بابەتی پێشتر

مەرجەکانی ناوتۆمارکردن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share