بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ…
Total
0
Share