تۆمەتبارێک لەسەر ئەنجامدانی سیحر و جادو دەستگیرکرا و دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکیشدا گیرا کە بۆ ئەو کارە بەکاریهێناون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە كەسێك كاری سیحر و جادو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادوكردن بەكاریهێناون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێستا تۆمەتبار کە لەدایكبووی ساڵی 1982ە، و دایشتووی كەمپی باریكەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.