کەشناسیی عێراق: عێراق بە دابەزینی پلەی گەرمی ماڵئاوایی لە مانگی تەمموز دەکات

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە کۆتایی مانگی تەمموزدا پلەی گەرمی داببەزێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، کەشوهەوای ناوچەکانی عێراق بۆ سبەینێ و رۆژی دواتر هاوشێوەی رۆژانی رابردوو گەرمدەبێت.

بەپێی بەیاننامەکەی کەشناسیی عێراق، رۆژی هەینی و شەممە پلەی گەرمی کەمێک دادەبەزێت.

لەبارەی پلەی گەرمیی سبەینێوە کەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەینێ پلەی گەرمیی پارێزگاکانی بەسڕە، میسان و زیقار 49 پلە دەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پارێزگای دهۆکە، کە 42 پلە دەبێت، لەکاتێکدا بەغداد 47 پلە تۆماردەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
Total
0
Share