لە سنووری پشدەر دەستبەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رووبەرووبوونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، شەوی 17 ی ئەم مانگە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی (پشدەر/کورتەک) دوای ئەوەی هێزەکانمان لە هەوڵی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەردابوون کە دانیشتووی قەزای کەڵەک-بەردەڕەش بوون، تۆمەتباران ئامادەنەبوون خۆیان بەدەستەوە بدەن، سەرئەنجام تۆمەتبارێکیان بە چەک رووبەرووی هێزەکانی ئاسایش بووەوە و دواتر بە ئۆتۆمبێل هەوڵی هەڵاتنی داوە و لە ئەنجامدا یەکێک لە بازرگاناەکان بریندار بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، لە ماوەی رابردوودا هەردوو بازرگان و گوازەرەوەی ماددەی هۆشبەر بەناوەکانی(ق،ع،ع) تەمەن 40 ساڵان و (ئ،ح،ع)تەمەن 34 ساڵان، لە نێوان تۆڕەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر و شارەکانی دهۆک، هەولێر، سۆران، زاخۆ کاری گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان کردووە چەند جارێکیش ترانزێتی ماددەی هۆشبەریان بۆ وڵاتی تورکیا کردووە.

باسیلەوەشکرد، تۆمەتباری دووەم بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
زیاتر ببینە

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینانیان …
Total
0
Share