نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکراکرد.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتی سەروەت و سامانی خۆی لەبەردەم دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراکرد.
سەرۆکایەتییەکە ڕاشیگەیاند، ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی سەرۆککۆمار، بەهێزکردنی بنەماکانی دەستپاکی و شەفافیەت و متمانەبەخشینە بە دامەزراوە ڕەسمییەکان.